ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 12 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كه‌وتوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى هاوین و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، به‌شێك له هاوڵاتیان گله‌یی له موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌وه‌ى، كه به‌هۆى دابه‌زینى ڤۆڵتیه‌ى موه‌لیده‌كانیان به‌باشى ناتوانن سود له‌و ئه‌مپێرانه وه‌رگبرن كه وه‌ریانگرتووه.
بۆ روونكردنه‌وه‌ى هه‌موولایه‌كیش، به‌پێى مه‌رجه‌كانى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه خاوه‌ن موه‌لیده بۆ دانانى موه‌لیده له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى واژۆى كردوه، پێویسته بڕى ڤۆڵتیه لاى موه‌لیده (400) ڤۆڵت كه‌مترنه‌بێت و له بۆردى جۆزه‌كانیش (195) ڤۆڵت كه‌متر نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچى و كه‌موكورتیه پێویسته چاره‌سه‌رى بكه‌ن.
ئاگادارى هه‌موولایه‌كیش ده‌كه‌ینه‌وه كه لیژنه‌ى باڵاى سه‌رپه‌رشتى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له قایمقامیه‌ت به‌وردى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن، هه‌ر گه‌ڕه‌كێكیش ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌بوو، به‌نوسراو لیژنه‌كه قایمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر كردنى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.