Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 13:35

دواى 10 ڕۆژ ده‌ستگیر کردنیان له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ سێ هاوڵاتیه‌که‌ى شاره‌دێى وه‌رتێ ئازاد کران

په‌یامنێری كوردستان تى ڤى
کوردستان TV
100%

دوای 10 ڕۆژ لە دەستگیرکردنیان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە، سێ هاوڵاتییەکەی دانیشتووی شارەدێی وەرتێ لە سنووری قەزای ڕواندز، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئازادکران.

عومەر هەینی، بەرپرسی رێکخراوی پارتی لە وەرتێ هەواڵەکەی کوردستان تی ڤی پشتڕاستکردەوەو گووتی: هەرچەندە گەنجەکان ئازادکراون و هاتوونەتەوە ناو خانەوادەکانیان، بەڵام تا ئێستا چەکدارانی پەکەکە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتیانەی ڕووننەکردۆتەوە.

ئێوارەی 2-6-2018 چەکدارانی پەکەکە سێ گەنجی دانیشتوی شارەدێی وەرتێی سەر بە رواندزیان بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو دەستگیر کرد.


كه‌ریم سمكۆ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.