دلشاد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى هاتووچۆى قه‌زای شێخان له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه رایده‌گه‌یه‌نێت ، كاتژمێر 12 ى شه‌وی رابردوو ،له‌ناحیه‌ى قه‌سرۆكى سه‌ربه‌قه‌زای شێخان ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانى تەراكتۆرێك فورگێسن و دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی شۆفرلێت و پیكاپ ڕوویدا
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى هاتوچۆى قه‌زای شێخانى سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆك ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه ، سێ كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بوون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.