Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:38

هه‌ندێ  زانیاری له‌سه‌ر چاوی مرۆڤ بزانه‌

ھه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وی ڕه‌نگی چاویان قاوه‌یی بووه‌،
کوردستان TV
100%

چاوی مرۆڤ ئه‌ندامێكێ هه‌ستیاره‌ و گرنگه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌شێكه‌ له‌ ده‌رخستنی جوانی مرۆڤ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه‌ لێره‌دا باس بكه‌ین هه‌شت خاڵه‌ له‌سه‌ر چاو بۆ ئێوه‌ی ئازیز:

١. ڕه‌شێنه‌ی چاوی مرۆڤ به‌ڕێژه‌ی له‌ %٣٥ بۆ %٤٥ گه‌وره‌تر ئه‌بێ له‌و ساته‌ی ته‌ماشای كه‌سێك ئه‌كه‌ی كه‌ خۆشت ئه‌وێ.

٢. له‌ ھه‌ر چاوێكی مرۆڤدا ١٠٧ ملیۆن خانه‌ی تێدایه‌ و ھه‌موویان ھه‌ستیارن به‌ ڕۆشنایی.

٣. بۆ ھه‌ر ١٢ كه‌س له‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ یه‌كێكیان ڕه‌نگ كوێره‌.

٤. په‌نجه‌مۆر ته‌نھا ٤٠ ھێڵكاری جیاوازو بێ ھاوتای ھه‌یه‌ له‌كاتێكدا چاو ٢٥٦ ھێڵ و نه‌خشی جیاوازی تێدایه‌.

٥. ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان قاوه‌ییه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا چاویان شینه‌، به‌ڵام به‌ توێژاڵێك له‌ بۆیه‌ی قاوه‌یی داپۆشراوه‌، ئه‌وانه‌ی چاویان قاوه‌ییه‌ ئه‌گه‌ر لێزه‌ر له‌ چاویان به‌ن ، ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ ھه‌تا ھه‌تایه‌ ده‌بێت به‌ شین.

٦. چاو به‌ ته‌نھا له‌ %٦٥ ی توانای مێشك ده‌بات، له‌كاتێكدا به‌ ھه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش له‌ %٣٥ ی ده‌به‌ن.

٧. تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ھیچ عه‌ده‌سه‌یه‌كی كامێرا دروست بكرێ خێراییه‌كه‌ی بگات به‌ خێرایی عه‌ده‌سه‌ی چاو.

٨. ده‌ ھه‌زار ساڵ پێش ئێستا ھه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وی ڕه‌نگی چاویان قاوه‌یی بووه‌، به‌ڵام یه‌كێكیان بازدانێكی بۆماوه‌یی له‌ جینێكیدا ده‌ركه‌وتووه‌ و ڕه‌نگی چاوی بووه‌ به‌ شین، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی چاوت شینه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا خاڵی ھاوبه‌شی بۆماوه‌یی له‌ نێوان تۆ و ئه‌و كه‌سه‌دا ھه‌یه‌.

 سه‌رچاوه‌/ رادیۆی ده‌نگ

 كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.