Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:09

پشکی حاجییانی عێراق زیاد ده‌بێت

به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ كه‌ پشكی حاجییانی عیراق بۆ ئه‌مساڵ زیاد بكات.

خالید عه‌تیه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات هه‌موو ساڵێك ده‌سته‌ی حه‌ج وعه‌مره‌ ده‌یه‌وێت پشكی حاجیانی عێراق زیاد بكرێت، كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان، دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندیمان به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری سعودیه‌ كرد، بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودیه‌ بریاریدا به‌زیاد كردنی ژماره‌ی حاجیه‌كانی عێراق.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراقی ئه‌وه‌شی خسته‌ روو رێژه‌ی حاجیانی عێراق له‌ (33) هه‌زار و (690) كه‌س بۆ(38) هه‌زار حاجی زیاد كراوه‌ ، ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی پلان دانانی عێراق ، وه‌به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان  دابه‌شی ده‌كرێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق له‌ (25) ئازاری رابردوو ئاشكرای كرد سعودیه‌ رێگه‌ نادات زیاتر له‌ (33) هه‌زار كه‌س به‌شداری مه‌راسیمی حه‌ج بكه‌ن، بۆیه‌ هه‌ندێك گۆرانكاری له‌ تیرو پشكی ناوه‌كان كرد، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌ و زیاتر له‌ جارێك مه‌راسیمی حه‌جیان ئه‌نجام داوه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.