لە شاری هەولێر سەرۆكی نووسینگەی فەرمی ڕەوەندی لوبنانی لە هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.
بۆ یەكەم جارە بەشێوەیەكی فەرمی و یاسایی دەستەی كارگێڕی و سەرۆكی نووسینگەی فەرمی ڕەوەندی لوبنانی لە هەڵبژاردنێكی كراوەدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارێزگای هەولێر و لیژنەیەكی عەرەبی و نێودەوڵەتی و چەند دادوەرێك هەڵبژێردرا.
ژمارەی لوبنانییەكان لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە هەزار و 800 كەس، ئەو ژمارەیە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەكەدا هەبوو، كە جگە لە سەرۆكی نووسینگەكە 12 كەسی تر وەك ئەندامی كارگێڕی نووسینگەكە هەڵبژێردران.
بەپێی زانیاریەكان بە دەنگی زۆرینە بەشداربووانی هەڵبژاردنەكە مستەفا محەمەد حەریری وەك سەرۆكی نووسینگەی ڕەوەندی لوبنانی لە كوردستان هەڵبژێردراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.