Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:47

قوتابخانەیەکی سابیسی نێودەوڵەتی لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر دەکرێتەوە

قوتابخانه‌كه‌ پێویستى به‌ ژمارەیەك مامۆستا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

بریاره‌ قوتابخانەیەكی سابیسی نێودەڵەتی لە قه‌زاى مێرگەسۆر بكرێتەوە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قوتابخانه‌كه‌ پێویستى به‌ دامەزراندنى ژمارەیەك مامۆستا هه‌یه‌.

له‌م باره‌وه‌ شێخ عومەر، سەرپەرشتیاری یەكەمی ئامادەی هەر چوار پەروەردەكانی (سۆران، مێرگەسۆر، ڕواندز و چۆمان) ڕایگەیاند" بەمەبەستی زیاتر بایەخدان بە بەرەوپێشچوونی پەروەردە و زانست، قوتابخانەیەكی سابیسی نێودەوڵەتی لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر دەكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەك مامۆستا دادەمەزرێندرێن، كە تایبەتمەندیی زیاتریش دراوە بە دەرچوانی كۆلێژ، له‌ بەشەكانی (زانست، كیمیا، بیركاری، فیزیا، زیندەوەرزانی، ئاداب ئینگلیزی).

وتیشى" هەر دەرچوویەك لەو بەشانە، ئارەزووی دامەزراندنی هەیە دەتوانێت، سیڤیی خۆی پێشەكەش بە یەكەی سەرپەرشتیاری ئامادەیی پیشەیی سەنتەری سۆران بكات، دوای پێشكەشكردنی سیڤییەكان، چاوپێكەوتن لەگەڵ ئارەزوومەندان لە ڕۆژانی 21 و 22 ی 6-2018 لە قوتابخانەی سابیسی نێودەوڵەتیی سۆران ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.