ئەمڕۆ دووشەممە 11\6\2018، چالاکییەکی دیکە لە کۆی چالاکییەکانی پرۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە هەژار و کەمدەرمەتەکانی کوردستان، لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە له شیلادزێ لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بەڕێوەچوو.
لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەرتاسەری ناوچەکانی کوردستاندا، پێداویستی خۆراکی و تەندروستی گەیەندرایە خێزانە کەمدەرامەتەکانی سنووری شیلادزێ.
لەو چالاکییەدا پارسێلی خۆراک و پارسێلی تەندروستی پێشکەش بە 60 خێزانی هەژار و کەمدەرامەت کران.
ئەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەبۆنەی نزیک بوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و هاوکاری کردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانە لەم مانگەدا.
لە رۆژانی رابردووش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوکاری خۆراکی لە دەڤەری شارەزوو و بیارە بەسەر خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکاندا دابەش کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.