وهزارهتى پێشمهرگه لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهڕێوهبهرایهتى راگهیاندن لهوهزارهتى پێشمهرگه رایدهگهیهنێت ، ئەمرۆ دووشهممه 11/6/2018بەسەرپەرشتی كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ وپێشمەرگە بە وەكالەت و بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال محمد سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت و نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمان، كۆبوونەوەی دەوری هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هەولێر بەرێوچوو.
لەو كۆبونەوەیە راپۆرتەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەواَلگری و مەشق پێشكەشكران و ئامارو داتای رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەجیاجیاكانی خرایەروو، هەروەها تیشكخرایە سەر جموجولی چەكدارانی داعش لە سنوری نێوان سوریا و عیراق.
دواتر جەخت لەسەر گرنگی خولەكانی مەشق و راهێنان كرایەوە بۆ زیاتر راهێنان و پتەوكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
دواتر لەلایەن وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت پرسیار لە نوێنەری وڵاتی كەنەدا كرا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە هەرێمی كوردستان، نوێنەری ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانی دژی داعش روونیكردەوە كە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لەهەرێمی كوردستان نەداوە ، بەڵكو ئەوەی هەیە جێگۆڕكێكردنی هێزەكانیانە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.