Erbil 12°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 05:56

که‌ناڵه‌که‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر ده‌کرێته‌وه‌

له‌لێدوانى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى
کوردستان TV
100%


دوای پڕ كردنه‌وه‌ی به‌لێننامه‌ وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری و لاوانی كوردستان بریاری كردنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیونی سروشتی دا كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانییه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی مامۆستا مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری و لاوان  بریاری داوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئێواره‌ كه‌ناڵی سروشت ده‌ست به‌ په‌خشه‌كانی بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه‌ ئه‌وان له‌ ڕێی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌و به‌لێننامه‌یه‌ی وه‌ك هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یاندن پڕ كردووته‌وه‌ گووتیشی كه‌ ئه‌وان ملكه‌چی یاسان و رێسای كومه‌ڵگای كوردین.

سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ی له‌ لایه‌ن كومه‌ڵێك رێكخراو و ناوه‌ند و چالاكوانانی ژنه‌وه‌ له‌سه‌ری تؤمار كراون مامؤستا مه‌لا مه‌زهه‌ر گووتی: من ئاماده‌م بچمه‌ به‌ر ده‌م دادگا و بێ تاوانی خۆم بسه‌لمێنم و راشیگه‌یاند: منیش سكاڵام له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵ و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ناوی منیان زرِاندووه‌ بۆ هه‌ندێ مه‌رامی شه‌خصی خۆیان. 

 له‌ كؤتای قسه‌كانیدا مه‌لا مه‌زهه‌ر گووتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من مه‌به‌ستم سوكایه‌تی كردن نیه‌ به‌ ئافره‌ت و ژنی كورد راشیگه‌یاند: قسه‌كانی من له‌ لایه‌ن هه‌ندێك كه‌ناڵ و تؤرِه‌ كؤمه‌ڵایه‌تیه‌كان  لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی وشه‌ی ده‌یناسؤریش گوتی: ئه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی باسكردنی چیرۆكێك بووه‌ ئه‌گینا كاری من نییه‌ سوكایه‌تی به‌ تاكی كومه‌ڵگاكه‌مه‌وه‌ بكه‌م. 

شایه‌نی باسه‌ كه‌ناڵی سروشت یه‌كێكه‌ له‌كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كان و مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی خاوه‌نییه‌تی ، به‌هۆی سوكایه‌تی كردن به‌ ژنان و ئافره‌تان و ناره‌زایه‌تیه‌كی زۆری رێكخراو و ناوه‌ندی ژنان و ئافره‌تانی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی كوردستان بریاری دا به‌ داخستنی كه‌ناڵی سروشتی مه‌لا مه‌زهه‌ر خوراسانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.