ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 11 ى حوزه‌یرانى 2018 ، ئاوات محه‌مه‌د قایمقامى سلێمانى كه‌سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانیه ، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند ، له ڕۆژى پێش جه‌ژن و هه‌ر سێ سێ ڕۆژى جه‌ژن ، هێزه ئه‌منیه‌كان له‌پارێزگاى سلێمانى بوونیان ده‌بێت له شوێنه گشتیه‌كان ، له‌سه‌ر قه‌بران ، له‌بازاڕ ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه سه‌رو ماڵى هاوڵاتیانمان پارێزراو بێت و دڵنیاش بن له‌هێزه‌كانمان كه‌به‌بوونى ئه‌وان گشت لایه‌كمان پارێزراوین
ئاوات محمه‌د له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه ڕاشیگه‌یاند ، شوێنە گەشتیارییەکان وه‌ك چاڤی لاند ، هەواری شار ، پارک ، شوێنەکانى دیكه‌ش هێزی ئەمنی تایبەتی بۆ دابین كراوه له‌پێناو سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و وه‌ڕۆژانى جه‌ژن كاته‌كانیان به‌خۆشی بێت
قایم قامى سلێمانى ڕاشیگه‌یاند ، لەگەڵ ده‌سته‌ى گەشتوگوزار هەماهەنگی ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ كار ئاسانى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى ڕۆژانى جه‌ژن ڕوو له‌پارێزگاى سلێمانى و سنوره‌كه ده‌كه‌ن ، ده‌بێت سەرجەم چێشتخانە و نانەواخانەکان کراوەبن بۆ ئەوەى گەشتیاران پێداویستییەکانیان دابینبکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.