لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست مالپهرى كوردستان تى ڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى ههولێر ڕایدهگهیهنێت ، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی دزی کردن لە گەڕەکی ئازادی، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو توانی لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیری بکات.
لەم بارەیەوە (مقدمی پۆلیس/هیپم جرجیس یونس) ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا "لە ماوەی ڕابردوو ئاگادار کراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی دزی کردن لە گەڕەکی ئازادی، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیری بکەین"
تۆمەتبار بەناوی (هـ. ب. ح.)، تەمەن (۳۲) ساڵ، (ک. ح. ا), تەمەن (٤٥) ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بە ئەنجامدانی تاوانی شکاندنی ماڕکێتێک و دزینی پارەو کەل و پەلی ماڕکێتەکە لە گەڕەکی ئازادی.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤۳) لە ی. س.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.