له راگه‌یەندراوێكدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتى ئه‌ندامانى ده‌كات بۆ ئاماده‌ییان له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسای خولی به‌هاره له كاتژمێر 10ى به‌یانى سبه‌ى سێشه‌ممه 12ى حوزه‌یرانى 2018 .
له به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یەندراوه‌كه‌ى په‌رله‌ماندا هاتووه، به‌رنامه‌ى كاری دانیشتن به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: گفتوگۆكردن له بڕگه‌كانى ( 2 ، 3 ، 4 ، 5 ، 6 ، 7 ) له مادده‌ى ( 3 ) و بڕگه‌ى دووه‌م له هه‌ردوو مادده‌ى ( 8 ، 10 ) و خاڵى ( 2 ) له بڕگه‌ى یه‌كه‌م له مادده‌ى (11) و بڕگه‌ى دووه‌م له مادده‌ى (20) له یاسای ژماره (4)ى ساڵى 2018، (یاسای چاكسازی له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كانى تر له هه‌رێمى كوردستان) گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.