ماتیۆ سالڤینی وه‌زیری تازه‌ی ناوخۆی ئیتاڵیا رێگه‌ی نه‌دا به كهشتییهكیی هه‌ڵگری 600 په‌نابه‌ری رزگاركراو تا له به‌نده‌ركانی ئه‌م وڵاته رابوه‌ستێت.
كه‌شتیی ئاكواریۆس كه سه‌ر به گروپی خێرخوازیی " ئێس ئۆ ئێس مه‌دیته‌رانه "ـیه له كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی لیبیاوه 629 كه‌سی رزگاركراوی به‌ره‌و ئیتاڵیا برد، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته رێگه‌ی به كه‌شتییه‌كه نه‌دا له به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی رابوه‌ستێت و په‌نابه‌ره‌كان دابه‌زێنێت و رایگه‌یاند با وڵاتی مالت په‌نابه‌ره‌كان وه‌رگرێت، هه‌رچه‌نده له وڵامدا ئه‌م وڵاته‌ش په‌نابه‌ره‌كانی وه‌رنه‌گرت.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا له چوارچێوه‌ی رێكاری تازه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران كه به‌مدواییه رایگه‌یاندووه چیتر رێگه به په‌نابه‌ران نادات بێنه ناو خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه.
سالڤینی رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: وه‌ڵامی وڵاته‌كه‌م نه‌خێره بۆ " قاچاغی مرۆڤ " و " كۆچی نایاسایی ".
وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا به‌مدواییه له دوورگه‌ی سیسیلی ئیتاڵیا سه‌باره‌ت به بابه‌تی هاتنی به‌لێشاوی په‌نابه‌رانی نایاسایی وتبووی كه ئه‌م دوورگه‌یه چیتر نابێته ئۆردوگای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ره‌و ئه‌وڕوپا ده‌ڕۆن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.