له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كه‌وتوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران لە هەرسێ ڕۆژی جەژن له حاڵەتی ئامادە باشی و لەئەرکدان له‌پێناو ئه‌وه‌ى ڕوداوی هاتوچۆو سەرپێچیەکان كه‌م بكرێنه‌وه و ڕوونه‌دات
له‌كۆتادا بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران کرد پابەندی یاساوڕێنمایەکانی هاتوچۆبن له‌پێناو سه‌لامه‌تیان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.