له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، کاتژمێر 11:10 شه‌وى رابردوو لە گەڕەکی (اسری مفقودین)ـی شاری کەرکوک لەلایەن دوو چەکداری نەناسراو بەماتۆڕ سکیلێك تەقە لە گەنجێک کرا بەناوی (مەعن مەحمود) لەبەردەم ماڵی خۆیان لە نزیك باڵەخانەی شارەوانی پێنج، كه ناوبراو پیشەی میوزیك ژەنە و به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه گه‌نجه‌كه ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ته‌رمى گه‌نجه كوژراوه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى كرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری ڕووداوه‌كه .
له دوای ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ڕووداوه‌كانى كوشتن و ڕفاندن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاووڵاتیان له‌شارى كه‌ركوك زیادى كردووه، هاتنى هێزه میلیشیاكانى شیعه و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى بۆ شارى كه‌ركوك به‌هاوكارى چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ، بووه هۆى ئه‌وه‌ى نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شوێن و پێگه‌ى خۆیان ئاواره ببن و وه ڕووداوه‌كانى كوشتن و ڕفاندن زیادى كردووه له‌كه‌ركوكدا ، وێڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری كورد به‌بڕیاری سیاسی به‌ڕێوه‌به‌رانى ئێستاى كه‌ركوك لادراون له‌پۆسته‌كانیان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.