Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:00

له‌سلێمانى دوو تۆمەتبار دەستگیر کران

له‌راگه‌یاندراوى پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كه‌وتوه‌ ،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌ینێت ، هێزەكانمان له‌ بنكەی پۆلیسی بازیان ، دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە لە چەند ناوچەیەك چەندین دزی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە .

تۆمەتباری نەوجەوان ( أ ، ع ، و ) لەدایكبووی 2002 ، تۆمەتبار (أ ، أ ، ر ) لەدایكبووی 2000 ، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە دەستگیر كران كە لەناوچەی (تەكیە ،چەمچەماڵ و بازیان وچەند شوێنێكی تر هەستاون بەدزینی كەلوپەلی ناوماڵ و موبەریدەی مزگەوت و پارەی هاوڵاتیان و چەند دزییەكی تر ، تۆمەتباران لەبەردەم ئەفسەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا كە زیاتر لە 20 دزییان ئەنجامداوە .

لە ئێستاشدا تۆمەتباران بە فەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.