به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كه‌وتووه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئاگادارى خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا راگه‌یه‌نرا، به‌رنامه‌ى مۆلیده ئه‌هلییه‌كان 24 كاتژمێرییه و هه‌ركاتێك كاره‌باى نشتیمانى كوژایه‌وه، پێویسته ئه‌وان موه‌لیده‌كانیان كارپێبكه‌ن، نابێت له 15 خوله‌ك زیاتر دوابكه‌ون، به‌پێچه‌وانه‌وه سزاده‌درێن.
هه‌روه‌ها دڵنیایی به خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌ده‌ین، كه وه‌ك ساڵانى پێشوو له‌كاتى كاركردنى (24) كاتژمێرى، كرێى كارپێكه‌رێكى زیاده‌یان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت كه (0.5) دیناره.
هه‌ر مۆه‌لیده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هاوڵاتیان سكاڵاى له‌سه‌ر بێت سه‌باره‌ت به دواكه‌وتن له‌كاركردن، پاره‌ى كارپێكه‌رى زیاده‌ى بۆ هه‌ژمار ناكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.