وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه وه‌زاری و نیشتمانییه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هاتووه: بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوە وەزاری و نیشتمانییەکانی هەردوو پۆلی 12ی ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان رادەگەیەنین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه: جێگەی شانازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە و هەموو لایەکە، کە لەم کاتە هەستیار و لەم دۆخە قورسە ئابوورییەی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەیەکی نیشتمانی و هەستیاری وەها گەورە بەڕێوە دەچێت کە تیایدا زیاتر لە 250 هەزار قوتابی و خوێندکار بە چاودێری زیاتر لە ٢٤ هەزار مامۆستا لە چوار هه‌زار و 500 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا".
لێرەوە زۆر سوپاسی لیژنەی باڵای ئەزموونەکان و سەرجەم سەرپەرشتیاران و لیژنە ئەزموونییەکانی پەروەردەی پارێزگا و قەزاکان و بەرپرسانی پەروەردە و بەڕێوەبەری هۆڵەکان و چاودێرانی خۆشەویست دەکەین کە بەم پڕۆسەیەوە ماندوو بوون و بە شەونخوونییەکانیان توانیان خزمەتێکی بێوێنە بکەن".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاندووه: هیوای سەرکەوتنیش بۆ قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دەخوازین و دڵنیایان دەکەینەوە کە هەوڵ و شەونخوونییەکانیان بەفیڕۆ ناچێت و بەو پەڕی دادپەروەرییەوە مافی خۆیان وەردەگرن".
دواجار راشیگه‌یاندووه: لە کۆتاییدا سوپاسی هەموو دەزگا ئەمنیی و خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێم و کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین کە هەستیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەدا کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.