ئەمڕۆ یەكەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و تاران دەستیپێكردووەتەوە، ئەوەش دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە راگرتنی سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكان.
بەپێی بەرنامەیەکی کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 6 و 56 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ماهان ئێر لە شاری تاران پایتەختی ئێرانەوە گەیشتووەتە شاری سلێمانی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نیشتووەتەوە.
بەهۆی وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەکانەوە زیانێکی ماددی زۆر بەر فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی کەوت، لە ماوەی ڕابردووشدا بەهۆی ئەنجامنەدانی گەشتی نێوان سلێمانی و تورکیا و ئێران جموجۆڵی بازرگانی ئەو نێوەندە کەمیکردووە و زیانێکی زۆر بەر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتکردن کەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.