بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی شارەوانی شاری ھەڵەبجە بۆمبێك له‌به‌رده‌م ماڵی مامۆستایه‌كی ئایینی ته‌قیه‌وه ، خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
بۆمبێكی دەنگی لەبەردەم ماڵی مامۆستایەكی ئایینی له هه‌ڵه‌بجه دەتەقێتەوە، تەقینەوەكەش تەنیا زیانی ماددەی هەبووە و بەگوتەی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له هه‌ڵه‌بجه، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
ھێزە ئەمنییەكانیش گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه قایمقامی هەڵەبجە رایگه‌یاند: بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان، بۆمبەكە لە جۆری بۆمبی دەنگی بووە و خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵكو تەنھا زیانی مادی ھەبووە.
گوتیشی: لێكۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەكان دەربارەی رووداوەكە دەستیپێكردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك لەسەر رووداوەكە دەستگیر نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.