Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 17:33

پەرلەمانی کوردستان لەسەر چاکسازی کۆدەبێتەوە

كۆبوونه‌وه‌كه‌ رۆژی سێشەممه‌ بەڕێوە دەچێت
کوردستان TV
#7
100%

 

پەرلەمانی كوردستان له‌م هەفتەیە كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات ئه‌ویش تایبەت دەبێت بە پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و ئیمتیازی خانەنشینی.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ رۆژی سێشه‌مه‌ 2018/6/12ى راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە یەكی خولی ئاسایی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان كە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەم12ی حوزەیران بەڕێوە دەچێت.

هاوكات پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاو كردەوە كە تیایدا هاتووە، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە بڕگەكانی دووەم تا بڕگەی حەوتەم لە مادەكانی سێی و بڕگەی دووەم لە مادەی هەشت و مادەی 10 و خاڵی دوو لە بڕگەی یەكەم لە یاسای ژمارە چواری ساڵی 2018ی یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی تر لە هەرێمی كوردستان، ئەوەیش دوای گەڕانەوەی یاساكە بۆ پەرلەمان بە بڕیاری ژمارە یەكی ساڵی 2018ی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.