Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:31

نێچیرڤان بارزانی و سیلیمان، پرۆسه‌ی سیاسیی‌ عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ یه‌كگرتوویی به‌شدارییه‌كی جددی له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/6/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كین گرۆس كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا شاندی میوان تیشكیان خسته‌ سه‌ر‌ دوا پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ یه‌كده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هیویایان خواست ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، چاره‌سه‌ر بكرێن و نه‌بنه‌ ڕێگرى به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تی نوێی عێراق.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ یه‌كگرتوویی به‌شدارییه‌كی جددی له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن به ‌شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ عێراق فه‌راهه‌م بكات.

ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوون له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.