Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:35

شه‌ڕێکى قورس له‌ پارێزگاى زیقار له‌نێوان دوو هۆزى گه‌وره‌ دروست ده‌بێت

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، نەیانتوانی کۆنترۆڵی شەڕەکە بکەن
کوردستان TV
100%


شه‌ڕێكى قورس له‌ پارێزگاى زیقار له‌نێوان دوو هۆزى گه‌وره‌ دروست بووه‌  و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، نەیانتوانی کۆنترۆڵی شەڕەکە بکەن، بۆیە ڕاسته‌وخۆ، کشانەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نێوخۆیی له‌ باشوورى عێراق، ڕایگه‌یاند، شه‌ڕێكى قورس له‌ پارێزگاى زیقار له‌نێوان دوو هۆزى گه‌وره‌ دروست بووه‌ و حكوومه‌ت ناتوانێت كۆنترۆڵى بكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌نێوان دانیشتووانى دوو پارێزگایه‌ و بووه‌ به‌ شه‌ڕى ناوخۆ.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌، به‌ میدیا عێراقییه‌كانى ڕاگه‌یاندووه‌: شه‌ڕێكى قورس له‌نێوان هه‌ردوو هۆزى ئه‌لبو زیاد و هه‌ساسیره‌ به‌ به‌كارهێنانى ئاربیجی و مووشه‌ك و هاوه‌ن، دروست بووه‌.

شه‌ڕه‌كه‌ له‌ شارى سه‌ید دخێل بووه‌ و هێزێكى سوپاى عێراق هه‌وڵیان داوه‌ شه‌ڕه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام كشاونه‌ته‌وه‌: شه‌ڕه‌كه‌ زۆر قورسه‌ و چه‌كه‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كه‌ له‌ ئاست ئه‌و چه‌كانه‌دا نییه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌كار ده‌هێنرێن.

هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی تر ڕای گه‌یاندووه‌، كه‌ شەڕه‌كه‌، شه‌ڕى ناوخۆی نێوان دانیشتووانى دوو پارێزگای شیعەنشینه‌ لە میسان و زیقار، گوتیشی: ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، نەیانتوانی کۆنترۆڵی شەڕەکە بکەن، بۆیە ڕاسته‌وخۆ، کشانەوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.