Erbil 34°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 13:22

یان کۆبیش هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی که‌رکووک ده‌رده‌بڕێت

شەوی رابردوو دوو بۆمبی چێنراو تەقییەوە
کوردستان TV
#7
100%


یان كۆبیش نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق هۆشداری توندیدا، لەو تەقینەوەو گرژییانەی لەشاری كەركووك روویداوە.

یان كۆبیش ئەمڕۆ شەممە لەمیانی بەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە ئەو تەقینەوەو گرژییانەی لەكەركوك هەیە، مەترسی بۆ سەر شارەكە دروست دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لەدوو ناوچەی كەركوك دوو بۆمبی چێنراو تەقییەوە، هەروەها لەچەند ناوچەیەكیش گرژی روویداوە.

لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە تەقینەوەکانی رۆژی هەینی شاری کەرکووک، یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند "ئەو کارە هێرشێکی ترسنۆکانەی دیکەیە کە خەڵکی بێتاوانی کردووەتە ئامانج، کە تەنیا سەرقاڵی کاروباری ئاسایی مانگی رەمەزانی خۆیان بوون.

کۆبیش دەڵێت: روون و ئاشکرایە ئەوانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیان ئەنجامداوە، هیچ رێزێکیان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان نییە، کە لەڕاستیدا کاتی ئاشتی و ئاهەنگگێڕانە. یان کۆبیش هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.