لەراگەیەنراوێیدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤی نێردراوه، یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەڵێت ماوەیەكە مەلا مەزهەر ناوێك بەبێ گوێدانە هەستی جەماوەرو پرنسیپەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشێوەیەكی راستەوخۆ هێرش دەكاتە سەر ئافرەت و هانی توندوتیژیو فرە ژنی دەدات.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام دەکات سنورێک بۆ مەلا مەزهەر دابنێن و ڕایگەیاند، دژی وتەکانی دەوەستنەوە.
لە بەیاننامەیەکی یەکێتی ئافرەتاندا هاتووە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هەموو هەوڵ و کۆششێک بگرینەبەر بەرامبەر هەر هەڵوێستێک، کە دژ بێت بە بەها مەدەنیەکانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی گشتی و سوکایەتی و لێدان بێت لە کەسایەتی ئافرەت بە شێوەیەکی تایبەتی.
ئەوەشی وتووە لەم چوارچێوەیەدا ماوەیەکە مەلا مەزهەر ناوێک، بەبێ گوێدانە هەستی جەماوەر و پرەنسیبەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر ئافرەت و هانی توندوتیژی و فرەژنی دەدات و سەرکەوتن و کارامەیی و بە توانایی ئافرەت لە ئاست خزمەتکاریەکەیدا دەبینێتەوە بۆ پیاو و، لە باشترین دۆخدا ڕۆڵی ئافرەت تەنها بە خزمەتکارێکی باش ڕەوا دەبینێت.
ڕاشیگەیاند: ئێمە بە توندی دژی دەوەستینەوە و داواکارین لە بەڕێزتان چی پێویستە بکرێت بۆ ڕاگرتن و دانانی سنورێک و هۆشیارکردنەوەی لەوەی لە کۆمەڵگەی کوردستانیدا، دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکان بە ئاگان و لە کاتی پێویستدا هەڵوێستی گونجاویان دەبێت و سنور بۆ هەموو بێڕێزییەک دادەنێن، بە تایبەت ڕێزگرتن لە بوون و کەسایەتی ئافرەت و پێگەی یەکسانی لە کۆمەڵگەدا.
دوای بڵاوبوونەوەی وتەکانی مەلا مەزهەر بەرامبەر ئافرەتان کە لەلایەن بەشێک لە ئافرەتان و چین و توێژە جیاوازەکانەوە بە سوکایەتی لێکدرایەوە، و وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاریداوە سبەی کەناڵی سروشت کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەرە بە تۆمەتى سوکایەتی بە ژن دابخرێت.
ههروهها وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەناڵی سروشت سەر بە مەلا مەزھەر خوراسانی دابخات ، ھۆکاری داخستنی کەناڵەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خاوەنی کەناڵەکە سوکایەتی بە ئافرەتانی كورد کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.