سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یتی:
راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان
له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌هه‌رێمى كوردستان
له‌كاتێكدا خه‌ڵكى عێراق به‌گشتى چاوه‌رێى ئه‌وه‌بوون دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌له بكه‌ن له پێكهێنانى حكومه‌تێكى هاوبه‌شی نیشتیمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به قه‌یرانه سیاسی و ئه‌منى و ئابوورییه‌كانى عێراق بهێنرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بیانووى بوونى سه‌رنج و تێبینى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌دڵ و ئاره‌زووى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسیی عێراق و كوردستانی نه‌بووه، رۆژى 6/6/2018 په‌رله‌مانى عێراق له‌دانیشتنێكى نائاساییدا یاسایه‌كى دوور له‌بنه‌ما ده‌ستووری و یاسا بهركارهكانى ههڵبژدارنهكان تێپه‌ڕاندو داواى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى 100% ى ده‌نگه‌كان ده‌كات له‌عێراقدا.
له‌به‌شێكی یاساكه‌دا پێشێلكارییه‌كى گه‌وره‌ى یاسایی به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تی هه‌رێمى كوردستان كراوه و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆرى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدا پشتیوانى له‌هه‌ر رێكارێكى ده‌ستوورى و یاسایی ده‌كا بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان بۆ ده‌رخستن و دووپاتكردنهوهى راستى و دروستیى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا، له‌هه‌مانكاتیشدا نیگه‌رانیى خۆى به‌رانبه‌ر به‌شێوازى تێپه‌ڕاندنى یاساكه راده‌گه‌یه‌نێ و زۆر به‌توندیش ئه‌و بڕگه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه كه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕكردنى ده‌نگدانى تایبه‌تی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆرى هه‌رێمى كوردستانى كردووه. دووپاتیشى ده‌كه‌ینه‌وه جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌نگدانى تایبه‌تی پاریزگاكانى تر‌ى عێراق ئامانجى سیاسی و حزبیی هه‌ندێك لایه‌نى عێراق و كوردستانیى له‌پشته‌وه‌یه و پێشێلكردنى مافی یاسایی ده‌نگدانى ئه‌ندامانى هێزه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمه و قابیلی قبوڵكرن نییه. وه‌ك ئاشكرایه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ناوخۆى هه‌رێم رۆلێكى كارایان له‌شه‌ڕى دژ به‌داعش و زهمینهخۆشكردنى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بینیوه، ناكرێ فیداركارى و قوربانییه‌كانى ئه‌م هێزانه به‌پێشێلكردنى ئیراده‌ى ده‌نگدانیان و مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانیان وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئه‌مجۆره یاسایه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندراوه جگه له‌وه‌ى ده‌بێته مایه‌ی نانه‌وه‌ی نائارامی و ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی زیاتر له عێراقدا، خزمه‌تیش به ئایندهی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ناكات، هاوكات سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستووری وڵاتیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و قه‌یرانه‌كانی عێراقیش قووڵتر ده‌كاته‌وه.
داوا له داداگاى فیدراڵی ده‌كه‌ین هه‌رچى زووه هه‌ڵوێستى روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ده‌ستوورییان هه‌بێت و سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنێن كه ماوه‌یه‌كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌دژى مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان تێیدهپهرێنێ. هه‌روه‌ك داواكارین سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانى عێراق و كوردستان له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و یاسا بهركاركانى هه‌ڵبژاردن رێز له ئیراده‌ى ده‌نگده‌ران و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان
9-6-2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.