Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 04:11

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: هێرش بۆسه‌ر حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن 250 هه‌زار قوربانیی به‌دواوه‌ ده‌بێت

به‌نده‌ری حوده‌یده‌ گرنگترین ده‌روازه‌ و رێگه‌ی ئازادی ده‌ریاییه‌ بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
هێرش بۆسه‌ر حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن 250 هه‌زار قوربانیی به‌دواوه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بیی بۆسه‌ر به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن، گریمانه‌ ده‌كرێت به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س بكه‌ونه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و برسییه‌تیی.

به‌رپرسێكی باڵای یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتوویه‌تیی كه‌ هێرشی درێژخایه‌ن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بیی به‌ رێبه‌رایه‌تیی سعودیا بۆسه‌ر شار و به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی كوژرانی 250 هه‌زار كه‌س.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی سه‌ربازیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی به‌ رێبه‌رایه‌تیی سعودیا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو راگه‌یاند كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ له‌ 20 كیلۆمه‌تریی به‌نده‌ری حوده‌یده‌ن، به‌ڵام نه‌یووت كه‌ نیاز  وپلانی هێرشیان هه‌یه‌ یان نا.

به‌نده‌ری حوده‌یده‌ گرنگترین ده‌روازه‌ و رێگه‌ی ئازادی ده‌ریاییه‌ بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ وه‌رگرتنی سه‌رچاوه‌ی خۆراك و چه‌ك، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌مێنێت به‌ ئه‌گه‌ری زۆر تووشی شكستی گه‌وره‌ ده‌بن.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.