ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی كه‌سێك له شوێنێكی به‌رزه‌وه خۆی هه‌ڵدایه نێو حه‌ره‌می مه‌ككه‌و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ككه له شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه ،له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز ئاسیایی دوای نوێژی خه‌وتنان (عیشا) له‌به‌رزترین شوێنه‌وه خۆی هه‌ڵدایه نێو حه‌ره‌می مه‌ككه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌وكه‌سه‌ی خۆی هه‌ڵدایه نێو حه‌ره‌می مه‌ككه دوای گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و له رووداوه‌كه‌شدا هیچ كه‌سی دیكه زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.