له وڵاتی ژاپۆن ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی وڵاتانی ئاسیا ئه‌نجام دراو دوایی كێبڕكێی یاریزانانی كوڕان و كچانی هه‌ڵبژارده‌كان ، كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی دووباره ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت و میدالیایی ئاڵتونی له مل كرا .
له یاری بازی به‌رز و له ئاستی كچان ، كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه مریه‌م عه‌بدولحه‌مید توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی 1,80 م بازی دا و دووباره ژماره‌ی پێوانه‌یی عێراقی شكاند كه به ناوی خۆی بوو به 1,75 م .
به‌و ئه‌نجامه‌ش مریه‌م عه‌بدول حه‌مید توانی پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی ئاسیا له یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت .
له لایه‌كی دیكه‌وه و له یاریه‌كانی ڕاكردنی 1500 مه‌تر كوڕه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق حسێن هه‌یسه‌م توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و میدالیایی برۆنز له مل بكات
پێشمه‌رگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.