به‌دوو مووشه‌كی بالیستی هێرشكرایه سه‌ر سعودیه و مووشه‌كی یه‌كه‌م شكستی هێناوه و له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه‌و مووشه‌كه‌كه‌ی دیكه‌ش له ناوچه‌یه‌كی بیابان تێكشكاوه.
به‌پێی كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌خبارییه‌ی سعوودیه، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه رایگه‌یاندووه كه مووشه‌كی بالیستی یه‌كه‌م شكستی هێناوه و له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، هاوكات مووشه‌كه‌كه‌ی دیكه له ناوچه‌یه‌كی بیابان تێشكاوه.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
هاوكات كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌خبارییه‌ی سعوودیه له گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی، عه‌قید توركی مالیكی گواستووه‌ته‌وه كه ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك به‌ره‌و سعوودیه له لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئێران به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی حووسییه‌كان.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی مه‌سیره سه‌ربه حووسییه‌كان بڵاوی كرده‌وه كه هێزی مووشه‌كیی سه‌ر به حووسییه‌كان به مووشه‌كی بالیستی بۆردومانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌ی نه‌جران باشووری سعوودیه و ئه‌ری حه‌میس مه‌شیت له ناوچه‌ی عه‌سیر رۆژئاوای سعوودیه، كردووه.
پێشتریش سیسته‌می به‌رگری سه‌ر به هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی پێنج مووشه‌كی بالیستی تێكشكاندبوو كه حووسییه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا ئاراسته‌ی سعوودیه‌یان كردبوو.
به‌پێی ئامارێك سعوودیه رایگه‌یاندووه، له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن، تا ئێستا ١٤٩ مووشه‌كی بالیستی له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی سعوودیه كراون كه سه‌رجه‌میان تێكشكێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.