Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 07:47

سه‌فین کانه‌بى : کاری جوانتر و باشتر بۆ پێشکەوتنی ئاستی تۆپی پێی کوردستان دەکەین

په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ له‌سه‌ر  به‌كۆتا هاتنى  12 یه‌مین وه‌رزى خولى نایابى كوردستان .


ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان

دڵخۆشم  12 ـەمین وەرزی خولی نایابی کوردستان به‌كۆتا هات، پیرۆزبایی لە یانەی زێرەڤانی دەکەم بۆ جاری چوارەم ناسناوی خولەکەیان بە دەستهێنا، هەروەها پیرۆزبایی لە یانەی برایەتی دەکەم، کە خاوەن پلەی دووەمی خولەکە بوون، دەستخۆشیش لە سەرجەم یانە بەشداربووەکان دەکەم و هیوای بەختێکی باشتر بۆ هەموویان دەخوازم.
لێرەوەش سوپاس هەموو ئەو کەسانە دەکەم، کە بە وشەیەکیش پشتگیریان لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کردووە و هاوکار و هەماهەنگ بووینە لەگەڵمان، هەروەها سوپاسێکی تایبەتی سەرجەم دەزگە راگەیاندنەکان و میدیاکارانی وەرزشی کوردستان دەکەم، کە هەمیشە بە شێوەیەکی جوان رووماڵی چالاکییەکانی تۆپی پێی کوردستانیان کردووە.
ان شا‌و الله لە ساڵانی داهاتوو کاری جوانتر و باشتر بۆ پێشکەوتنی ئاستی تۆپی پێی کوردستان دەکەین، هەمیشە خۆمان بە خزمەتکاری وەرزشوانانی راستەقینەی کوردستان دەزانین، لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەک.

سەفین کانەبی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.