به‌رپرسانی ئه‌وڕوپیی ئاماده له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی گروپی حه‌وت (جی 7) رۆژی رابردوو به‌كۆده‌نگیی رایانگه‌یاند كه ناڕازین له داوای دۆناڵد ترامپ سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی رووسیا بۆناو ئه‌م گروپه.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی لوتكه‌ی گروپی جی حه‌وت، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا داوای له وڵاتانی ئه‌وڕوپیی كردبوو كه جێگه‌ی رووسیا بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بگه‌ڕێته‌وه ناو گروپی وڵاتانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازیی جیهان.
شایه‌نی باسه كه رووسیا له‌و كاته‌وه‌ی دوورگه‌ی قریمی به خاكی خۆیه‌وه لكاندووه، به‌شداریی كۆبوونه‌وه لوتكه‌ی وڵاتانی پیشه‌سازیی جیهانی نه‌كردووه.
رێبه‌ڕانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا و هه‌روه‌ها سه‌رۆكه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی ئه‌وڕوپا و كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كیی لوتكه‌ی گروپی حه‌وت له كه‌نه‌دا، رایانگه‌یاند كه بارودۆخ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووسیا بۆناو گروپی وڵاتانی جی حه‌وت له‌بار و گونجاو نییه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وڕوپییانه له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له به‌رامبه‌ر رووسیادا به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت، به‌و مانایه كه ده‌كرێ پێشنیاری گفتوگۆ به‌م وڵاته بدرێت، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه نه‌خێر.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.