Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 11:23

6 کۆچبەری عێراقی له‌ یۆنان گیانیان له‌ده‌ستدا

10 کەسی دیکەش برینداربوون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 8-6-2018، ئۆتۆمبێلێک لە یۆنان کە ژمارەیەک کۆچبەری عیراقی هەڵگرتبوو تووشی پێکدادان بوو و بەهۆیەوە 6 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

ماڵپەڕی ئیکاسیمێرینی یۆنانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هه‌ینى لەسەر رێگای سەرەکی ئیگناتیا ئۆدۆس لە باکوری یۆنان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان تووشی پێکدادان بووە و بەهۆیەوە 6 کەس گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان منداڵن، هەروەها قاچاخچیەکە یەکێکە لەو کەسانەی کە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەش بەوەکراوە، 10 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی سێ کەسیان سەختە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کاڤالا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.