ڕۆژێك ده‌سته‌ی كارگێری قوتابخانه‌یه‌كی كچان بڕیار ده‌دات هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین بۆ قوتابیان ئه‌نجام بدات .
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ناوه ناوه له‌قوتابخانه‌كانی كچان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان پابه‌ند بن بهڕێنمایهكانی په‌روه‌رده‌و كه‌ل و په‌لی قه‌ده‌غه‌كراو یان ڕێگه پێنه‌دراو له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌هێنن بۆ قوتابخانه لێژنه‌كه پۆل به‌پۆل ده‌ستی كرد به‌پشكنین قوتابیان كه‌ل و په‌له‌كانیان له‌سه‌ر ره‌حله دانا‌و زیاتر بریتی بوو له‌پێداویستی قوتابخانه وه‌ك په‌رتوك و قه‌له‌م ئه‌وشتانه‌ی په‌یوه‌نیان به‌قوتابخانه‌وه هه‌یه .
قوتابیه‌ك ئاماده نه‌بوو جانتاكه‌ی بكاته‌وه هه‌رچه‌ند لێژنه داوای لێ‌كرد به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نه‌بوو جانتاكه‌ی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كه زۆر ڕێك و پێك و گوێ ڕایه‌ڵ بوو هیج جۆره كێشه‌یه‌كیشی نه‌بوو لهوانهكانیشی سه‌ركه‌وتووبوو .قوتابیه‌كه ده‌ستی كرد به‌گریان ووتی به‌هیچ شێوه‌یه جانتاكه‌م ناكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بشمكوژن لێژنه‌كه گومانی كه‌وته سه‌ر قوتابیهكهو ووتی دیاره شتی زۆر خراپی له‌ناو جانتاكه‌ی شاردۆته‌وه بۆیه بڕیاریان دا بیبه‌ن بۆ ئیداره له‌وێ جانتاكه‌ی بۆ بپشكنن كاتێك له‌ئیداره جانتاكه‌یان كرده‌وه پڕ بوو له‌پاشماوه‌ی سه‌موون له‌فه‌ی قوتابیان .
به‌ڕێوه‌ر پرسیاری لێ‌كرد ئه‌مانه چین له‌ناو جانتاكه‌ت؟ قووتابی به‌چاوی پڕ له‌گریانه‌وه ووتی مامۆستا ئێمه هه‌ژارین هیچمان نیه ڕۆژانه ئه‌و پاشماوه‌ی نان و له‌فه‌كان كۆ ده‌كه‌مه‌وه هه‌ندێكیان بۆ خۆم ده‌خۆم ئه‌وه‌ی تریش بۆ ماڵه‌وه دهبهمهوهدهیدهم به دایكم و خوشك و براكانم .داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م كه‌قسه‌ی ئێوه‌م شكاند جانتاكه‌م له‌ناو قوتابیان نه‌كرده‌وه نهم ویست هاوڕێكانم به‌و كاره بزانن و گاڵته‌م پێ بكه‌ن .به‌بینینی ئه‌م دیمه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان ده‌سیان كرد به‌گریان هه‌رچی پاره‌ی لایان بوو دایان بهقوتابیهكه..
بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خوشك و برابهڕێزانهی كه‌نیازی خێركردنیان هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌م مانگه پیرۆزه با پرسیار له‌به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان بكه‌ن ناوی هه‌ژاره‌كانیان بۆ دیاری بكه‌ن چونكه، ئه‌وان ده‌زانن كامه قوتابی وخێزان پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه ئه‌وانیش بهلێژنهیهك هاوكاریه‌كان بگیهیهنه ئه‌م جۆره كه‌سانه .
باواز له‌م ئێواره خوان و شتی له‌و بابه‌تانه بێنین كه‌ته‌نها بۆ خۆده‌رخستنه چونكه به جه‌مه خواردنێك سگی كه‌س تێر ناكات
ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.