کاتژمێر 3:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8/6/2018 گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان، بە ناوی سیروان ئیسماعیل خدر، دانیشتوی گوندی نزاری لە سنووری دەشتی هێرت لە ماڵەکەی خۆی بەگوللـەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .
کامەران حەمید بەرپرسی بنکەی تەندروستی نزاری بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:20 خولەک ئەو گەنجه کە ماڵیان چەند مەترێک لەبنکەی تەندروستی نزاری دوورە، بە برینداری گەیهندرایە بنکەی تەندروستی کە گوللـەیەک بەر سینگی کەوتبوو .
ناوبراو گوتی بەهۆی سەختی برینەکەی دەست بەجێ ڕهوانەی فریاکەوتنی سۆران کراو دوای پتر لە کاتژمێرێک لە نەخۆشخانەی سۆران گیانی لەدەستدا .
سەرچاوەیەکیش لە بنکەی پۆلیسی دەشتی هێر ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و كردنهوهی پەڕەی لێکۆلینەوە دەرکەوت کە خۆی گوللـەی لەخۆی داوەو کێشەی خێزانی هەیە .
سیروان خێزاندارە و کچێکی تەمەن شەش مانگیان هەیە، وەک سەرچاوەیهکی نزیکی ئەو ڕووداوە گوتی دیارە ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ خێزانی و ماڵی خەزورانی کێشەی خێزانیان بووە هەر ئەوەش هۆکاری خۆکوشتنەکەی بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.