بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویكرده‌وه، شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی و لە دوو ڕووداوی جیاجیای تەقەكردندا دوو كەس كوژراون و دوو كەسی تریش برینداربوون .
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی وڵوبە لە شاری سلێمانی لە ئەنجامی تەقەكردنەوە هاووڵاتیه‌ك لە دایكبووی 1989 كوژرا و كەسێكیش بریندار بوو.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا‌و بریندارەكەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن بنكەی پۆلیسی گه‌ره‌كی برایم ئەحمەدەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
هەمان شەو لەسەر ڕێگای 60 مەتری و نزیك شوقەكانی گۆیژە سیتی لەلایەن ئۆتۆمبێلێكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی تر دەكرێت و بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتی بریندار دەبن.
دوای گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانە ، یه‌ك له برینداره‌كان كه له‌دایك بووی 1957 بوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی لەدەستدا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بنكەی پۆلیس گه‌ره‌كی ئازادیی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووه‌ته‌وه، لە ئێستاشدا هه‌ردوو رووداوه‌كه له ژێر لێكۆڵێنه‌وه‌ی وردی بەڕێوەبەرایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.