كاتژمێر 12:15 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، بۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جه‌نگی و کۆپتەرەکانی سه‌ربه سوپای تورکیا چیای لێلکان و دەوروبەریان له سنووری ناوچه‌ی سیده‌كان بۆردومان کرد و بە هۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.
دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ریش به هه‌مان شێوه فڕۆکەو هەلیکۆپتەری توركیا، چیای دێل وگەلی خواکوڕک یان لە دەڤەری سیدەکان بۆردومان کرد.
ئەمە سێ رۆژه له‌و ناوچه سنووریه‌دا، سوپای توركیا به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی توركیا په‌كه‌كه له رێگای تۆپخانە وفڕۆکە جه‌نگی و هەلی کۆپتەرەکانی، چیا و ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکات كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی بێزاری و ترس و دڵه ڕاوكێ له نێوان دانیشتوانی ئه‌و ناوچه سنووریانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.