په‌نابه‌رێكی عێراقی دانیشتووی فه‌ره‌نسا به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كرا.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌رو، له هه‌رێمی كالڤادۆس له رۆژئاوای فه‌ره‌نسا ده‌ستگیر كراوه.
هاوكات داواكاری گشتی پاریس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و په‌نابه‌ره تۆمه‌تبار كراوه به ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتنى په‌یوه‌نیدار به تیرۆر و تاوانى جه‌نگی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا دواى هێرشه‌كانى ساڵی 2015ى سه‌ر پاریس، بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ سیستمى بارى له‌ناكاوى راگه‌یاند كه له تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا كۆتایى به واده‌ى بارى له‌ناكاوى هێنرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى فه‌ره‌نسا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویانه رێگرى له 32 كرده‌وه‌ى تیرۆریستى بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر 650 پارچه چه‌كدا بگرن كه ده‌ستگیركردنى ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه‌ش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.