دوێنێ پێنجشه‌ممه 7-6-2018 پۆلیسی ڤێسبادن رایگه‌یاند: پاش دیار نه‌مانی کچێکی ته‌مه‌ن 14 سالان له 22ـی مانگی رابردوو دوای لێگه‌ڕانی پۆلیس دوێنێ ته‌رمی کچه 14 ساڵییه‌که به ناوی سوزانا له ده‌وروبه‌ری شار دۆزرایه‌وه .
په‌یامنێرمان خالید عه‌لى له ئه‌ڵمانیاوه پێى راگه‌یاندین :پاش لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌رکه‌وتووه که‌سێکه به‌ناوی به‌شار عه‌لی، میدیاکانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاندووه كه گه‌نجه‌كه خه‌ڵکی عێراقه و هه‌ندێکیان نووسیویانه خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر كه خه‌ڵکی تورکیایه ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه و دوای ئه‌شکه‌نجه‌دان و کاری سێکسی کچه‌که کوژراوه .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند : به پێی زانیاریه‌کانی پۆلیس ناوبرا و ناسراوو بووه له لای پۆلیس چونکه تاوانێکی دیکه‌ی ئه‌نجام داوه و هاورێی ئه‌و تاوانباره پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ری کردووه به‌ڵام تاوانباری سه‌ره‌کی هه‌لاتووه و به پێی میدیاکان تاوانباره‌كه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه که‌س و کاری و لێیه هه‌ڵاتووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له په‌یوه‌ندی دایه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه .
ناوبراو له ساڵی 2015 له رێگای تورکیا یۆنان خۆی گه‌یاندۆته ئه‌ڵمانیا و داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.