دوای بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، یەکێتی داوا دەکات ، دادگای ده‌ستوری به په‌له دادوه‌ری خۆی له‌سه‌ر كۆی كێشه ده‌ستوری و یاساییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رابگه‌یه‌نێی. هەروەها هۆشداریی دەدات لە چارەسەر نەکردنی کێشەکان و رایدەگەیێنێت ، به دووری نازانین ، رووداوی چاوه‌ڕواننه‌كراو رووبدات و دۆخه‌كه بته‌قێته‌وه.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 6-6-2018 -ی پەرلەمانی عێراق ، بڕیاردرا 100%-ی دەنگەکان لە هەموو وێستگەکان بە وێستگە سووتاوەکانیشەوە بەدەست بژمێردرێنەوە. ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و دەنگدانی دەرەوەی وڵات هەڵدەوەشێندرێنەوە ، هەروەها نۆ دادوەر لە جێگەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دادەنرێن.
لە راگەیێندراوێکدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان چوار خاڵ بۆ "چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كە" دەخاتەڕوو کە ئەم خاڵانەی خوارەوەن:-
یه‌كه‌م: دادگای ده‌ستوری به‌په‌له دادوه‌ری خۆی له‌سه‌ر كۆی كێشه ده‌ستوری و یاساییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رابگه‌یه‌نێی.
دووه‌م: هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئارامتر مامەڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه حیكمه‌تی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان جه‌نابی سه‌ماحه‌تی سیستانی ، له‌سه‌ر چۆنییەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌ستوری و یاساییه‌كان ، خزمه‌تی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كات.
سێیه‌م: چاوه‌ڕوانین نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانی دۆستی عێراق ، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گەڕ بۆ یارمه‌تیدانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ستوری و یاسایی راسته‌قینه و دوور له هه‌ڵچوون و كاردانه‌وه.
چواره‌م: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ، كه لێکتێگه‌یشتنی هێزه كوردستانییه‌كان به ئه‌ركی گرنگ ده‌زانین ، هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان وه‌كو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر ، نه‌ك كێشه‌كانی ناوخۆمان قوڵ بكه‌ینه‌وه و بكه‌وینه نێو كێشمه‌كێشه‌كانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.