به‌پێى هه‌واڵێكى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى دوێنێ چوارشه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2018، ئه‌ستیره‌ى تۆپى باسكه‌ى ئه‌مریكى دێنیس رۆدمان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه مێژووییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور ده‌بێت كه بڕیاره له 12 حوزه‌یرانى 2018، له وڵاتى سه‌نگاپوره ئه‌نجام بدرێت.
دێنیس رۆدمان ئه‌فسانه‌ى تۆپى باسكه‌ى ئه‌مریكی بۆ ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى گفتۆگۆیه‌كى درێژى ئه‌نجام داوه له درێژه‌ى قسه‌كانى باسى له زۆر شت كردووه، رۆدمان ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌و له‌پشت كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزى نێوان كیم جۆنگ و تره‌مپ بووه.
ئه‌ستێره ئه‌مریكیه‌كه‌ى تۆپى باسكه ده‌ڵێت من زۆر شتم كرد بۆ دۆناڵد تره‌مپ، كیم جۆنگ ئۆن تره‌مپى نه‌ده‌ناسى تا ئه‌و كاته‌ى من كتێبم به دیارى پێی دا ده‌رباره‌ى تره‌مپ و ئه‌مریكا بوو و پێشبینیم بۆ كرد و ده‌ستى به خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كان كرد له دۆناڵد تره‌مپ تێگه‌یشت.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت دێنیس رۆدمان ئه‌و كه‌سه ناوداره ئه‌ستێره‌ى تۆپى باسكه بووه له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ستمان كه‌وتووه دۆستایه‌تیه‌كى سه‌ر سوڕهێنه‌رى بنیاد ناوه‌و له‌گه‌ڵ دیكتاتۆره‌كه‌ى كۆریاى باكوور له كۆتا ساڵه‌كانى ئه‌م دواییه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكیش ده‌بینێت له دانوستانه مێژووییه‌كه‌ى نێوان كیم جۆنگ و تڕه‌مپ.
داره‌ن پرینس نوێنه‌رى دێنیس رۆدمان وتى ئه‌فسانه‌ى تۆپى باسكه تووشی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ناخۆش بووه له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌هۆى ئه‌و گه‌شتانه‌ى بۆ كۆریاى باكوور و برایه‌تى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون له رابردوو ئه‌نجامیان دابوو.
داره‌ن پرینس وتى وه‌ك وا ده‌ركه‌وت له لایه‌ن هه‌موو كه‌س له ( وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ) گوڕان به‌روى دێنیس رۆدمان، به‌ڵام ئێستا شت به پێچه‌وانه‌وه ڕووى داوه و ڕووداوه‌كان كاردانه‌وه‌ى به ئه‌رێنى و باش به‌رهه‌م هێنا و ئه‌و ته‌نها هیوا ده‌خوازێت بۆ ده‌رئه‌نجامێكى مێژوویى و مه‌زن.
له ڕۆژنامه‌كه نووسراوه دێنیس رۆدمان ئه‌فسانه‌ى تۆپى باسكه‌ى ئه‌مریكی له‌وه پێش گوتبووى كه‌مبوونه‌وه‌ى گرژییه‌كه‌ى نێوان ترمپ و كیم جۆنگ جێی ده‌ستى منیشى تێدا بووه.
رۆدمان به (TMZ) كه وێبسایتێكى ده‌نگوباسى ڕۆژنامه‌ى تایبه‌تى به هه‌واڵى ناوداره‌كان، له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵیان له مانگى نیسانى رابردوو كه ئه‌و هه‌ست ده‌كات كیم جۆنگ ئون (گۆڕانێك به دڵى) هاتووه ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه هه‌یبوو به‌رامبه‌ر تره‌مپ و وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانه‌ى كیم جۆنگ دواى سه‌ردانه‌كه‌م دێت كه له ساڵى 2017 چو,م بۆ كۆریاى باك,و‌ر و ئه‌و كتێبانه‌م دا به كیم ده‌رباره‌ى تره‌مپ و ئه‌مریكا.
هاوكات دێنیس رۆدمان له درێژه‌ى قسه‌كانى بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت من هه‌موو به‌رپرسیارییه‌تى و هه‌ڵگرى به‌ده‌ست هێنانى ئاشتى نیم له نێوان دوو سه‌ركرده‌كه، من نامه‌وێت لێره دانیشم و بڵێم، من ئه‌مه‌م كرد و من ئه‌وه‌م كرد، نا ئه‌وه نیازى من نییه، له درێژه‌ى قسه‌كانى رۆدمان وتى نیازى من ئه‌وه بووه كه بڕۆم بۆ كۆریاى باكوور و ببم به باڵیۆز.
رۆدمان ده‌ڵێت كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كوریاى باكوور داواى ئه‌وه‌ى لێكردم تا قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێم تره‌مپ بكه‌م تا ڕێگایه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، رۆدمان ده‌ڵێت من ته‌نها زۆر دڵخۆشم كه روداوه‌كان به باشى ده‌ڕۆن.
له ئادارى 2018، رۆدمان له تویته‌رى خۆى وێنه‌یه‌كى كیم جۆنگى هاوڕیى بڵاوكرده‌وه به فۆتۆشۆپ شه‌پقه‌یێكى كردبووه سه‌ر كیم جۆنگ، له‌سه‌ر وێنه‌كه به نووسراوێك هیواى ئه‌وه‌ى خواستبوو كه هه‌ردوو سه‌ركرده‌ى هاوڕیم بۆ ئه‌مه مانگى داهاتوو كۆببنه‌وه له نێو هیماى هاشتاگ دا ئه‌م وشانه‌ى نووسیبوو (بۆ ئاشتى و خۆشه‌ویستى نه‌ك جه‌نگ دبلۆماسێه‌ت)، رۆدمان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌كرد كۆبوونه‌وه‌ى گونجاو له نێوان تره‌مپ و كیم رووبدات.
جێی ئاماژه‌یه دێنیس رۆدمان ئه‌فسانه‌ى تۆپى باسكه‌ى ئه‌مریكی دۆستایه‌تى كیم جۆنگى كردووه له‌دواى سه‌ردانێكى بۆ كۆریاى باكوور له ساڵى 2013، وه‌ك به‌شێك له جێگرى تایبه‌ت ئه‌و بانگهێشت كرابوو بۆ ئه‌و سه‌ردانه چونكه كیم جۆنگ ئون هه‌واداری رۆدمان بووه، دوابه‌دواى ئه‌و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌یه، هاوڕێیه‌تى نێوان كیم و رۆدمان په‌ره‌ى سه‌ند و چه‌ند جارێكى تر رۆدمان سه‌ردانى كیمى كردووه و ده‌رباره‌ى كیم جۆنگ ئه‌ڵى كیم هاوڕێیه بۆ ژیان.
له‌و كاته‌وه رۆدمان چوار جار گه‌شتى كردووه بۆ كۆریاى باكوور و دواهه‌مینیان ساڵى 2017 بوو كه كۆپییه‌ك له " هونه‌رى مامه‌ڵه‌ى تره‌مپ "ى وه‌ك دیارییه‌ك به كیم داوه.
رۆدمان په‌یوه‌ندیه‌كى نزیكى به تره‌مپه‌وه هه‌یه له‌وه‌ته‌ى به‌شدارى پێشبڕكێى به‌رنامه‌ى (شاگردى ناودار)ى كرد، كه به‌رنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى ڕاستییه له ته‌له‌فزیۆن نمایش ده‌كرێت كه تیایدا پاڵێوراو پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به شاگرد بوون له كۆمپانیاكانی تره‌مپ و ئه‌مه‌ش تره‌مپ و هاوڕێكانى بۆدرووم ده‌ستنیشانى پاڵێوراوى به‌شداربووان ده‌كه‌ن.
له دریژه‌ى قسه‌كانى بۆ ڕۆژنامه‌كه رۆدمان ده‌ڵێت " من نزیكم له كیم جۆنگ به گوێره‌ى پێویست كه ئه‌و ده‌توانێت هه‌ر شتێك باس بكات له‌گه‌ڵم "، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كه ئه‌وه‌یه من باسى سیاسه‌ت ناكه‌م چونكه ئه‌وه كارى من نییه، كارى من ئه‌وه‌یه مرۆڤێك بم و هه‌وڵ ده‌ده‌م ئیمه په‌یوه‌ندییه‌ك بمان به‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك.
وا بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 12 حوزه‌یران له كاتژمێر 9ى سه‌رله‌به‌یانى له سه‌نگاپوره یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور ئه‌نجامبدرێت.
هاوكات سارا ساندرز وته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه و پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ش له دانونستانه‌كانى نێوان واشنتۆن و بیۆنگ یانگ به‌ده‌ستهاتووه.
ئاماده‌كرن و وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.