ماسی په‌ڕه‌كه كه له ده‌ریاچه‌ی وان ده‌ژی و به مه‌به‌ستی زاوزێكردن له مانگی نیسانه‌وه به پێچه‌وانه‌ی رێڕه‌وی ئاو كۆچ ده‌كات به‌ره‌و ئاوی شیرین له رێگه‌ی كامێرای ژێر ئاوه‌وه كۆچه سه‌خته‌كه‌ی وێنه‌گیرا.
ئه‌و ماسییه كه تاكه جۆری ماسی ده‌ریاچه‌ی وانه له وه‌رزی زاوزێدا، 15ی نیسان-15ی ته‌مووز ده‌ست به كۆچێكی سه‌خت و قورس ده‌كات. كۆچی ئه‌و ماسییه كه له باڵك به‌ندی ناوچه‌كانی ده‌لیچای و مورادیه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌رچیش چڕده‌بێته‌وه، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار له‌خۆده‌گرن بۆ بینینی ئه‌و كۆچه ناوازه‌یه.
كۆچی ماسی په‌ڕه‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئاو له ئاوی سوێره‌وه به‌ره‌و ئاوی شیرین له وه‌رزی زاوزدا له لایه‌ن ته‌حسین جه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاری دیمه‌نی ژێر ئاوه‌وه به كامێرای ژێر ئاو وێنه‌گیرا.
جه‌یلان كه به مه‌به‌ستی تۆماركردنی كۆچی سه‌ختی ماسی په‌ڕه‌كه له وه‌رزی زاوزێدا و ده‌ستخستنی زانیاری نوێ له‌و باره‌یه‌وه له‌ژێر ئاودا كاری تۆماركردن ده‌كات، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌ریاچه‌ی وان خاوه‌نی مێژووییه‌كی 600 هه‌زار ساڵه‌یه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بچووك نهێنییه‌كانی هێنده ساڵه ئاشكرا بكه‌ن.
جه‌یلان باسی له‌وه كرد كه هه‌میشه وێنه‌ی به‌ها كولتوورییه‌كانی ناو ده‌ریاچه‌ی وان و ماسی په‌ڕه‌كه ده‌گرن كه تاكه جۆری ماسییه له‌و ده‌ریاچه‌یه‌دا بژی و ده‌یناسێنن و گوتی: "ده‌ستمان كرد به ناساندنی ئه‌و به‌هایانه به جیهان. له‌م نزیكانه‌دا له قوڵایی ئادیلجه‌وازی ده‌ریاچه‌ی وان‌دا قه‌ڵایه‌كمان دۆزیوه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ین هی سه‌رده‌می ئارارات بێت. ئه‌و قه‌ڵایه ناشیوناڵ جیۆگرافیك له گرنگترین دۆزینه‌وه‌كانی 2017دا نیشانی‌دا.
له زۆر ته‌له‌ڤیزیۆنی جیهانیدا ره‌نگیدایه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و تۆماره ڤیدیۆیانه‌ی ساڵی رابردوو له ده‌لیچای تۆمارمانكرد له كۆماری چیك به شێوه‌ی كورته فیلم له فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی فیلم‌دا نیشاندرا".
سه‌رچاوه/ ئاژانسی ئه‌نه‌دۆڵ
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.