به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ، كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كردووه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، سه‌رجه‌م شوفێران وهاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ، كه‌وا له ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 7 ى حوزه‌یرانى 2018 ، به‌هۆی گه‌یشتنی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا بۆسه‌ر ڕێگای بنه‌سڵاوه‌ی نوێ ئه‌م ڕێگایه به‌ته‌واوی داده‌خرێت ، هاوڵاتیان وه‌كو ڕێگای به‌دیل ده‌توانن ڕێگای كۆنی بنه‌سڵاوه به‌كاربێنن و له‌دواییش بێنه‌وه سه‌ر شوێنی ترافیك لایتی باداوه وه‌بچنه‌وه بۆلای مزگه‌وتی سعید نورسی وبگه‌رێنه‌وه سه‌رشه‌قامه تازه‌كه‌ی بنه‌سلاوه.
هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌هه‌مان كاتدا چه‌ند ڕێگایه‌كی تریش هه‌یه كه‌به‌ناو كۆڵانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كه‌ده‌كه‌ونه ئه‌و دیوو ئه‌و دیوی شه‌قامه‌كه وه‌كو به‌دیل به‌كاربێنن
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2018/6/7
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.