Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 07:43

مۆرینیۆ پێشبینی ده‌کات ئه‌م هه‌ڵبژاردانه‌ بگه‌ن به‌قۆناغى 16ى مۆندیال

له‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌كه‌ پێشبینى كردووه‌ له‌سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌كان
کوردستان TV
100%


خۆزێ مۆرینیۆى پورتوگالى راهێنه‌ری یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى  پێشبینى خۆی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌به‌شدارن له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى رووسیا  بۆ سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغى 16ى جامه‌كه‌ ،  مۆرینیۆ به‌م شێوه‌یه‌ پێشبینى كردووه‌ 

له‌كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى ئۆرۆگوایی و رووسیا سه‌رده‌كه‌ون ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م ئیسپانیا و پورتوگال ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م فه‌ره‌نسا وئوسترالیا ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م ئه‌رجه‌نتین و نێجیریا ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌م هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كان ى به‌رازیل و سویسرا سه‌رده‌كه‌ون ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌م  ئه‌ڵمانیا و مه‌كسیك ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌م  ئینگلته‌را و به‌لجیكا ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌م و كۆتایی  سه‌نیگال و پۆله‌ندا


یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا ، به‌روارى 14 - 6 - 2018 یاریه‌كانى ده‌ست پێده‌كه‌ن . 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.