عه‌بدولعه‌زیز حوسێنی ، فه‌له‌كناسی سعودی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه : ئاماژه فه‌له‌كییه‌كان ئه‌وه‌مان پێی ده‌ڵێن كه مانگی ره‌مه‌زان ئه‌مساڵ (29) رۆژ ده‌بێت.
ئه‌و فه‌له‌كناسه سعودییه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته رۆژی هه‌ینی 15-6-2018.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، ئه‌گه‌ر ئاسمان بێ هه‌ور بێت، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه مانگ ده‌بینرێت.
هاوكات ناوه‌ندی فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردووه كه له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا رۆژی هه‌ینی ببێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی عاجیلی سعودی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.