Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:57

خۆشگوزه‌رانى عێراق له‌دواى لیبیاو یه‌مه‌ن و سۆمال دێت

په‌یمانگایه‌كى جیهانى ئاستى خۆشگوزه‌رانى وولاتانى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

په‌یمانگاى ئابووریی و ئاشتى جیهانى پرۆژه‌یه‌كى ئاماده‌كردووه‌ بۆ دیاریكردنى خۆشگوزه‌رانترین و خراپترین وولات له‌ جیهاندا ، كه‌ به‌پێى لیستی وولاته‌كان، عێراق له‌ڕیزبه‌ندیی كۆتایی وڵاتانى خۆشگوزه‌ران دایه‌و له‌ دواى لیبیاو یه‌مه‌ن و سۆماله‌وه‌ ناوى هاتووه‌

په‌یمانگاكه‌ ئاستى خۆشگوزه‌رانى وولاتانى له‌سه‌ر بنه‌ماى ژیانى تاكه‌كان و ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی و ئاستى سه‌ربازی ولاته‌كه‌ دیاریكردووه‌.

هه‌روه‌ك له‌ لیستى هاوپێچدا له‌ خوره‌وه‌ هاتووه‌، عێراق له‌نێو 193 وڵاتى جیهاندا، ڕیزبه‌ندی 160ى به‌ركه‌وتووه‌و پێش هه‌ریه‌ك له‌ سووریا و ئه‌فغانستان و باشوورى سوودان كه‌وتووه‌ و له‌دوای هه‌ریه‌ك له‌ لیبیا سۆماڵ و یه‌مه‌نه‌وه‌ ناوى هاتووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.