هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق به‌شدار له پاڵه‌وانێتى ئاسیا گه‌یشتنه وڵاتى ژاپۆن .
لیسته‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ یارییه‌كان ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كه له رۆژانى 7-10ـى ئه‌م مانگه له شارى جیفۆى وڵاتى ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌شت یاریزانى له خۆگرتووه ئه‌ویش پاش تاقیكارییان له به‌غدادى پایته‌خت بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ئاماده‌كراون و پاش كه‌مپێكى شارى كه‌ربه‌لا گه‌یشتنه ژاپۆن.
شانده‌كه‌ى عێراق له حه‌وت یاریزانى كوڕ‌و كچه یاریزانێك پێكهاتووه كه مریه‌م عه‌بدولحه‌میدى یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانییه‌و به‌شدار ده‌بێت له ركابه‌رى بازى به‌رز .
مریه‌م پێشتر به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى كردووه كه گرنگترینى پاڵه‌وانێتى جیهان بوو بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان له وڵاتى كینیا.
راگه‌یاندنى یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق
گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق گه‌یشته ژاپۆن
شانده‌كه‌ى عێراق له حه‌وت یاریزانى كوڕ‌و كچه یاریزانێك پێكهاتووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.