Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 20:07

سعودیە، بۆ یەکەمین جار مۆڵەتی شۆفێری بە ژنان دەدات

لە هەفتەی داهاتوو 10 ئافرەتی دیكه‌ وەردەگرن
کوردستان TV
100%


لە دوای چەندین ساڵ لە قەدەغەکردنی پێدانی مۆڵەتی شۆفیری، دواجار ژنانی سعودیە دەبنە خاوەنی ئەو مۆڵەتی شوفێری.

وەزارەتی زانیاری سعودیە ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار مۆڵەتی شۆفێری دراوەتەوە ئافرەتێکی سعودیە و لە هەفتەی داهاتووشدا 10 ئافرەتی تر مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی کردنەوەی دەزگای پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، ئافرەتان بە ڕێژەیەکی بەرچاو ناوی خۆیان تۆمارکردووە و لە ئێستاشدا 10 مۆڵەتی تر ئامادەیە بدرێت بە ژنان و زیاتر لە دوو هەزار ئافرەتیش لە قۆناغی فێربووندان.

ئاژانسی سعودیە پرێس بڵاوی کردۆتەوە ئەو ژنانە دەبێت پێشتر تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکیان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دابێت، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ئەو مۆڵەتە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو ئافرەتەی کە مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی هاوڵاتییانی سعودیەی لێکەوتەوە و بەشێکیان بە لادان لە دین و دوورکەوتنەوە لە بەهاکانی کۆمەڵگەی عەرەبی ناویان برد و بەشێکی تریشیان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ڕێگەدان بە ئافرەتانی ئەو وڵاتە هەتا ئۆتۆمبێل لێبخوڕن، لە هەمانکاتیشدا سوپاسی شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی کرد کە هەنگاو دەنێت وڵاتی سعودیە بکاتە وڵاتێکی مۆدێرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.