رۆژی سێشەممە لە سەنگاپورە یەكەمین كۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور ئەنجامدەدرێت.
كۆشكی سپی بڵاویكردەوە رۆژی سێشەممە 12-6 لەكاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی لە سەنگاپورە یەكەمین كۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور ئەنجامدەدرێت.
سارا ساندرز وتەبێژی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ئامادە كاری تەواو كراوە بۆ كۆبونەوەی لوتكە و پێشكەوتنی گەورەش لەدانوستانەكانی نێوان واشنتۆن وبیۆنگ یانگ بەدەستهاتوە .
ساندرز تەئكیدی كردەوە پلانی بەردەوام هەیە بۆ ئەو كۆبونەوە مێژوویە لە سەنگاپور و دانوستانكارانی ئەمریكا و كۆریای باكور بەمەبەستی چەسپاندنی بنەماكانی متمانە لەناوچەی داماڵراو لەچەك كۆدەبنەوە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند: ئامانجمان لە كۆبونەوەی لوتكە داماڵینی چەكی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی كۆریا وتا ئێستاش خشتەی تەواوی كارەكانی كۆبونەوەكە رانەگەیەندراوە.
ساندرز تەئكیدی كردەوە ئەو پەیامەی كە رۆژی هەینی رابردوو كیم یۆنگ چول لە سەرۆكی كۆریاوە گەیاندویەتی دۆناڵد ترامپ جێگەی بایەخە بەڵام ناوەروەكی پەیامەكەی ئاشكرا نەكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.